ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی (الوفاء)ی عێراقی، پەرلەمانتار عەدنان ئەلزورفی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا که بڕیاره له مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵدا بەڕێوه بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.