ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی نیسانی 2025 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی كه‌ركووك له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای دڵنیابوونه‌وه‌ی ته‌واو له دۆخی ته‌ندروستیی تووشبوویه‌كی تای خوێنبه‌ربوون كه هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی كه‌ركووك بوو دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت.
له‌و باره‌یه‌وه، دکتۆر ئەرجان محەممەد ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی کەرکووک بۆ میدیاكان رایگه‌یاند: تووشبوویه‌كی نوێی تای خوێنبه‌ربوون له كه‌ركووك دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه، ده‌خرێته ژێر چاودێری چڕ‌و چاره‌سه‌رییه‌كانی له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه بۆ ده‌كرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کەرکووک ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: دوای دڵنیابوونه‌وه‌ی ته‌واو له تێپه‌ڕاندنی تایه‌كه و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رییه‌كان به ڕێكوپێكی، دواتر مۆڵه‌ت درا تووشبووه‌كه نه‌خۆشخانه جێبهێڵت.
به پێی ئاماره‌كان ، لە پارێزگای کەرکووک تاوەکو ئێستا چوار حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، دوو لەوانەش گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان کارمەندی تەندروستیی کەرکووک بووه، دوو تووشبووش لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکی ماونه‌ته‌وه.
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی مەترسیدارە، لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو و سه‌ره‌تای هه‌شتاكان بڵاوبوویه‌وه له جیهاندا، نه‌خۆشییه‌كه لەلایەن ئاژەڵی توشبوو به گه‌نه یان له گۆشتەکەی دەگوازرێتەوە، گەنە تووشی مانگا و مەڕ و ئاژەڵەکانی دیکە دەبێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.