سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی پاپا فرەنسیس، رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ "بە کۆچی دوایی قهداسهتی پاپا فرهنسیس، جیهان دەنگێکی میهرەبانی و یەکگرتوویی لەدەستدا"
رۆژی دووشەممە 21ـی نیسانی 2025 مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی پاپا فرەنسیس، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی مەسروور بارزانی بۆ کۆچی دوایی پاپا فرەنسیس:
بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی قەداسەتی پاپای ڤاتیکانمان بیست.
بە کۆچی دوایی قهداسهتی پاپا فرهنسیس، جیهان دەنگێکی میهرەبانی و یەکگرتوویی لەدەستدا.
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڤاتیکان و باوەڕدارانی کاتۆلیک لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.
بە ڕێزەوە یادی دیدارەکانمان لەگەڵ پاپا فرانسیس لە ڕۆما و ساڵی 2021 لە هەولێر، وەک کەسێکی پابەند بە ئاشتی دەکەینەوە.
دیدارە جەماوەرییەکەی پاپا لەگەڵ هەزاران کەس لە هەولێر، پەیامێکی بەهێز بوو کە کریستیانەکان لە کوردستان پارێزراو و ڕێزلێگیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.