سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی پاپا فرەنسیس، رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان پەیامێکی بڵاوکردەوە و بە سیمبولی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و نزيكبوونه‌وه‌ی نێوان گه‌لان و ئايینه‌كانی وەسفکرد.
رۆژی دووشەممە 21ـی نیسانی 2025 نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی پاپا فرەنسیس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: " یادی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان له 2021، بۆ هه‌میشه زیندوو و جێی شانازیمان ده‌بێت".
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی پاپا فرەنسیس:
به خه‌مێكی زۆر و دڵته‌نگييه‌کی قووڵه‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوايیی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتيكان، پاپا فره‌نسیسم بیست كه سیمبولێکی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و نزيكبوونه‌وه‌ی نێوان گه‌لان و ئايینه‌كان و نموونه‌يه‌كی خاکه‌ڕایی و ڕۆحانيیه‌ت و به‌زه‌يی بوو.
به‌ناوی گه‌لی كوردستان و خۆمه‌وه، له ناخه‌وه سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵم پێشكه‌ش به جیهانی مه‌سیحی و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌م و هاوئازاری له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سايه‌تييه مێژووييه گه‌وره‌يه‌ین كه ژيانی خۆی بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و به‌رگری له شکۆی مرۆيی و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌يامی خۆشه‌ويستی و پێكه‌وه‌ژيان ته‌رخان كردبوو.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان، كه فره‌يی و لێبورده‌يی و پێكه‌وه‌ژيان بنه‌مای كۆمه‌ڵگەكه‌مان پێكدێنن، ميراتی مرۆيی و ڕۆحیی پاپا فره‌نسیس به‌رز ده‌نرخێنین و نزا ده‌که‌ین و له خوای مه‌زن داواکارین گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو پاپا فره‌نسیس به جه‌سته کۆچی دوایی کرد، به‌ڵام یاد و په‌يامه‌كه‌ی، هه‌میشه به چرای هيوا و ئاشتی بۆ مرۆڤايه‌تی ده‌مێنێته‌وه، بۆ ئێمه‌ش یادی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان له 2021، بۆ هه‌میشه زیندوو و جێی شانازیمان ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.