Erbil 30°C دووشەممە 21 نیسان 16:51

کەشناسی هەرێم:ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووه‌، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پلەکانی گەرما گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت به‌ره‌و به‌رز بوونه‌وه‌ ده‌چن.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 21ی نیسانی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسیی وبوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاندووه‌، كه‌شی ئه‌مرۆ دووشەممە  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێ کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها پلەکانی گەرما بەراوورد بە تۆمارەکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە.

 کەشناسی هەرێم راشی گەیاند پلەکەنی گەرما لە چاو رۆژانی رابردوو بەرزبووەتەوە و خێرای با مام ناوەندە.

پلەکانی گەرما بە گوێرەی ناوچەکان:

هەولێر: 32 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی

دهۆک: 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی

سۆران: 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان :34 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.