لەم چەند رۆژەی ڕابردوو نرخی نەوت بۆ 68.5 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام ئەمرۆ جارێکی دیکە بۆ 67 دۆلار دابەزی.
ئەمرۆ دووشەمە 21ی نیسانی 2025، لە بازاری جیهانیی نەوت نرخی نەوتی خاو گەیشتە 67 دۆلار و لە چاو رۆژانی ڕابردوو نزیکەی یەک دۆلار دابەزی.
بەهۆی جێگیرنەبووی باری ئابوری وڵاتان و پێناسە گومرگییەکان گۆڕانکاری خێرا و بەردەوام لە نرخی نەوتی خاو هەیە.
لە سەرەتای مانگی نیسان نرخی نەوتی خاو 74 دۆلار بوو، بەڵام بەهۆی پێناسە گومرگییەکان دابەزینێکی گەورەی بە خۆیەوە بینی و تا ئێستا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوەتەوە، نرخی نەوت لە نێوان 62 دۆلار بۆ 64 دۆلار مامەڵەی پیوە کراوە لە ماوەی ڕابردوودا و دواجار رۆژی 18 نیسان بۆ 68.5 دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکان بەم شێوەییە:
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 67 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە بڕی 63 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.