Erbil 30°C دووشەممە 21 نیسان 16:54

ئیسرائیل ڤیزەی پەرلەمانتارانی فەرەنسا هەڵدەوەشێنێتەوە

100%

ئیسرائیل ڤیزەی 27 پەرلەمانتار و بەرپرسی فەرەنسای هەڵوەشاندەوە و پەرلەمانتارانیش داوای کاردانەوەی ڕژد لە حکوومەتی فەرەنسا بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی ئیسرائیل دەکەن.

ئەمرۆ دووشەممە 21ی نیسانی 2025، میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، ڤیزەی 27 پەرلەمانتار و بەرپرسی فەرەنسا هەڵوەشێندراوەتەوە لەلایەن ئیسڕائیل کە بڕیار وابوو لە ماوەی دوو ڕۆژی ئایندەدا گەشتی ئەو وڵاتە بکەن.

17 پەرلەمانتار لە کۆی 27 دانە گوتیان، دەمانەوێت لەوە تێبگەین کە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەکانمان بۆ چی دەگەڕێتەوە، ئێمە پێش مانگێک وەرمان گرتووە، ئەم بڕیارە لە ناکاوەی ئیسرائیل جێگەی گومانە، بڕیار وابوو لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئێمە بگەینە ئیسرائیل و غەززە.

گروپەکە ئاماژەیان بەوەشکرد، ''ناتوانرێت ڕێگری بکرێت لە بەرپرس و پەرلەمانتاران لە وەرگرتنی ڤیزاو هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەکان نابێت بەبێ سزا بمێنێتەوە''.

وەزارەتی ناوخۆی ئیسرائیل هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی ئەو 27 کەسەی ڕاگەیاند بەپێی یاسایەک کە ڕێگە بە دەسەڵاتداران دەدات هاتنە ژوورەوەی ئەو کەسانە قەدەغە بکەن کە ڕەنگە دژی دەوڵەتی ئیسرائیل مامەڵە بکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.