ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سۆران دەكرێتەوە كە سبەی دووشەممە دەنگی تەقینەوەی بەرز دەبیسترێت، بەڵام نیگەران ناوێت و تەنیا تەقاندنەوەی ژمارەیەك مینیە.
لە ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر هاتووە "دانیشتووانی سۆران و دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە کە بەیانی ڕۆژی دووشەممە لە کاتژمێر 10 بۆ 11ی پێش نیوەڕۆ لە چالاکییەکی لەناوبردنی بە کۆمەڵی مین ئەنجام دەدرێت".
هەروەها هاتووە "هەڵدەستین بە لەنابردنی ژمارەیەک مین و تەقەمەنی لە کێڵگە مینەکانی چیای گۆڕەز، بەم هۆیەوە دەنگی تەقینەوەکە بەرز دەبێت".
ئاماژە بەوەشدراوە "داوا دەکەین کە هاووڵاتییان بۆ هیچ مەبەستێک لە چیای گۆڕەز نزیک نەبنەوە، هەروەها لەکاتی بیستنی دەنگی بەهێزی تەقەمەنییەکان نیگەران نەبن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.