ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 20ی نیسانی 2025 وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه: له‌سه‌ر بودجه‌ی وەبەرهێنان به بڕی زیاتر لە (یەك) ملیار دینار بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق ، پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا لە سنوری قەزای سەیدسادق جێبەجێ دەكرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌وه‌ش هاتووه: پرۆژەكە بریتیە لە دەركردنی فیدەرێكی (33) كەی ڤی لە وێستگەی گۆڕینی كارەبای سەیدسادق، لابردنی ئەو محەویلانەی لەسەر هێڵی 33 كەی ڤی سەیدسادق عەربەت دانرابوون.
واتە ئەم فیدەرە نوێیە دەبێتە فیدەرێكی بازرگانی و پیشەسازیی بۆ ناوچه‌كه له داهاتوودا كه لۆد زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر محاویله‌كان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.