Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 21:48

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قیامه‌ په‌یامێك ئاڕاسته‌ی كریستیانه‌كان ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ یەک شەممە 20ی نیسانی 2025 محەمەد شیاع  سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەبۆنەی جەژنی قیامە لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی مەسیحییەکان کردو پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردن بۆیان دووپاتکردوە.

 
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا كه‌ له‌ تۆڕی (ئێكس) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ رایگەیاندووه‌: بەبۆنەی جەژنی شکۆمەندی (جەژنی پیرۆزی  قیامە)ەوە، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گەلی مەسیحیمان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق دەکەین و بەم بۆنەیەوە جەخت دەکەینەوە لەسەر گرنگیدان و چاودێری و پشتگیری کردنمان بۆ ئەو فرەچەشنییە بەنرخەی کە وڵاتی خۆشەویستمان هەیەتی کە نوێنەرایەتی سەرچاوەی هێز و دەوڵەمەندی کۆمەڵایەتی و کولتووری دەکات.


لەکۆتایی پەیامەکەی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە: دەخوازم هەموو ساڵێک ڕۆڵەکانی پێکهاتەی مەسیحی ڕەسەن لە خێر و تەندروستی و ئاسایش و ئاشتی بن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.