Erbil 11°C یەکشەممە 20 نیسان 05:45

پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 19ی نیسانی 2025 به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه‌ (قیامه‌) مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خوشك و برا كریستیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..

 

بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە) ، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.


ئومێدەوارم لە خۆشی و شادیدا جەژن بەسەر ببەن و ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی و بەهێزتربوونی بنەماکانی بەیەکەوەژیان و تەبایی و خۆشەویستی لە نێوان گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان.

 

جەژنی هەستانەوە پیرۆز بێت و هەردەم لە بەختەوەریدا بن.

 

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

19ی نیسانی 2025

 

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.