بڕیار وایه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 20ی نیسانی 2025 هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ شانۆ به‌ڕێوه بچێت و چه‌ندین گرووپی شانۆیی له ناوه‌خۆ و وڵاتانی جیاواز به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
هیوا سوعاد به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆی هه‌ولێر به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند، فێستیڤاڵه‌كه له‌لایه‌ن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ سه‌رپه‌رشتی و پاڵپشتی ده‌كرێت و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت له 20/4 تاوه‌كو 26/4.
هیوا سوعاد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: رۆژانه له دوو كاتی جیاواز له كاتژمێر چواری عه‌سر، له‌گه‌ل كاتژمێر شه‌ش و نیوی ئێواره له هه‌ردوو هۆلی رۆشنبیری و هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆ نمایشه‌كان ئه‌نجام ده‌درین .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه لەچوارچێوەی كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی ڕێكخه‌رانی فێستیڤاڵ راگەیەنرا.
.بڕیارە فێستیڤاڵەکە،سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 20ـی نیسان لە هۆڵی رۆشنبیریی هەولێر، کاتژمێر شەشی ئێوارە دەستپێبکات و تیایدا 10 گرووپی شانۆیی نێودەوڵەتیی بەشداریی دەکەن، لەوانەش گرووپی وڵاتانی: تونس، لیبیا، میسر، ئێران و تورکیا و شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئاماژە بەوەش دراوه، لەم فێستیڤاڵەدا، ژمارەیەک ئەستێرەی دیاری سینەما و شانۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداریی دەکەن، هاوشانی چەند ئەکتەرێکی بەناوبانگی عێراقی و هونەرمەندی کوردی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.