Erbil 26°C شەممە 19 نیسان 14:30

وەزیری دەرەوەی ئێران: گومانم لە نیازی ئەمریکا هەیە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆوە گوتی، گومانمان لە نیازی ئەمریکا هەیە،بەڵام بەشداری گەڕی دووەمی دانوستان لەگڵ ئەمریکا دەکەین لە ڕۆما.

ئەمڕۆ هەینی 18ی نیسانی 2025، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە مۆسکۆ گوتی، ''نیازی ئەمریکا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران جێگەی گومانە بەڵام بەشداریش دەبین لە کۆبونەوەکەی ڕۆما''.

گوتیشی، ئەگەر داواکارییەکانی ئەمریکا نابەجێ نەبێت و بەڕاستی بیەوێت ڕێکبکەوێت ئێمە ئامادەین ڕێکەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆم بکەین لەسەر بنەمای ئاشتیانە.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، هەر لایەنێک بیەوێت بابەتەکە بەلارێدا ببات، ئەگەر هەیە دۆخێکی مەترسیدار دروست بکات.

گوتیشی، مۆسکۆ ئامادەیە هەر ڕۆڵێک ببینێت کە ببێتە هۆی ئاشتی نێوانیان، هەر ئەرکێکیش وەربگرێت کە بەلای ئێرانەوە دروست ببێت و ئەمریکاش قبووڵی بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.