Erbil 24°C شەممە 19 نیسان 13:47

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی و جێگری وەزیری دەوەرەی تورکیا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستایەتی نێوان هەردوولاو پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا کرد.

ڕۆژی هەینی 18ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە  د. نوح یەلماز جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوو لە ئانیل بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و ئیرمان توپچوو کونسوڵی تورکیا لە هەولێر و ژمارەیەک دیپلۆماتکاری تورکیا.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و ئەگەر و پێشهاتەکان لە داهاتووی ناوچەکە بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و پەرەپێدانی دۆستایەتیی نێوان هەردوولا و پڕۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە تورکیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.