Erbil 24°C شەممە 19 نیسان 13:40

مەسرور بارزانی پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا كرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرد و پشتیوانییان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دووپات کردەوە.

 

رۆژی هەینی 18ـی نیسانی 2025 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ نوح یەڵماز‌، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا كرد.


حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاماژەیداوە؛ "لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا."


هەر لە کۆبوونەوەکەدا؛ گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان کرا و باس لە گرنگیی ئەنجامدانی پرۆژەی ستراتیژیی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنین کرا.


بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، "بیروڕا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ئاڵۆگۆڕ کرا و پشتیوانیی خۆیان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دووپات کردەوە. لەمبارەیەوە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پشتیوانیی لە پرۆسەکە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.