Erbil 23°C شەممە 19 نیسان 10:57

سێ هاووڵاتی لە مالیزیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی كوردستان

کوردستان TV
100%

بە هەوڵی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سێ هاووڵاتی کە ببوونە قوربانی ئەو باندانەی بازرگانی بەمرۆڤەوە دەکەن، لە مالیزیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی كوردستان.

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە رایگەیاند: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، سێ هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کە ببوونە قوربانی ئەو باندانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن و هانایان بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هێنا کە لەوێ فێڵیان لێ کراوە و گیریان خواردووە و بێ پارە و پاسپۆرت و شوێن ماون و لە دۆخێکی زۆر سەختدان.

راشیگەیاند: ئەم سێ هاووڵاتییە لەلایەن باندێک هەڵخەڵەتێنرابوون گوایە لە ڕێگەی وڵاتی مالیزیاوە ڕەوانەی ئەوروپایان دەکەن، بەڵام دواتر دەرکەوتووە بەڵگەنامەکان ساختەن و لە فڕۆکەخانە گیریان خواردبوو.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هەروەها رایگەیاند: هەرزوو بەدواداچوونمان بۆ کێشەی ئەم سێ هاووڵاتییە کرد و لە ڕێگەی دامەزراوە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە و هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عیراق لە مالیزیا توانیمان سۆرخیان بکەین و پاسپۆرتی گەڕانەوەیان بۆ دەستەبەر بکەین.

جەختیشی كردەوە كە ئێستا یەکێك لە هاووڵاتییەكان گەیشتووەتەوە هەرێمی کوردستان و دوو هاووڵاتییەکەی دیكەش کارەکانیان تەواو بووە و لە دەرفەتێکی نزیکدا ئەوانیش ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.