ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ژمارەی ئەو پارت و هاوپەیمانییە سیاسییانەی لەگەڵیدا تۆماركراون هەژماركرد، داواشی لەو حزب و هاوپەیمانیانە كرد ڕاپۆرتێك بدەنە بەشی كاروباری حزب و ڕێكخراوە سیاسییەكان له كۆمیسیۆن.
جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆیی ههڵبژاردنهكانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگهیاند: لە ئێستادا كۆمسیۆن سەرقاڵی دیراسەكردنی مەرجەكانه بۆ تۆماركردنی پارت و هاوپهیمانیهتییهكان، وەك ئامادەكارییەك بۆ ڕەزامەندییان لەلایەن دەستەی كۆمسیارانەوە، هەروەها بۆ تەواوكردنی سەرجەم قۆناغەكانی مانەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕێكاره یاساییهكان دهگرێتهبهر.
جومانه غهلای ڕوونیشی كردەوە: كۆمسیۆن قۆناغی تۆماركردنی خواستی هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەكانی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە ڕێگەی بەشی كاروباری حزب و ڕێكخراوە سیاسییەكانەوە دەستی پێ كردووە.
گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆیی ههڵبژاردنهكانی عێراق ئاماژەی بەوەش كرد: ژمارەی لایەنە سیاسییە تۆماركراوەكان لە 320 پارت تێدەپەڕێت كە سەرجەمیان بانگهێشت دەكرێن بۆ ئەوەی ڕاپۆرت بدەنە بەشی پەیوەندیدار بۆ تۆماركردنی خواستی بەشداریكردنیان. هەروەها ژمارەی هاوپەیمانییە سیاسییە تۆماركراوەكانیش لە 60 كەس تێدەپەڕێت.
ڕوونیشی كردەوە: ئەو هاوپەیمانییانەی پێشتر تۆماركراون و هیچ گۆڕانكارییەكیان بەسەردا نەهاتووە دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن بۆ تۆماركردنی ئارەزووی بەشداریكردنیان.
سەبارەت بەو هاوپەیمانییانەی كە گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە، یان هاوپەیمانی نوێیان پێكهێناوه، دەبێت ڕێكارە دیاریكراوەكان پەیڕەو بكەن و لە بەڕێوەبەرایەتییەكە نزیك ببنەوە بۆ تەواوكردنی پرۆسەی خۆتۆماركردن.
جومانه غهلای ئاشكراشی كردووه: ئەم پڕۆسهیه لهم قۆناغهدا لە 15ی نیسان دەستی پێ كردووە و تا 4ی ئایار بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.