وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا (پینتاگۆن) رایگه‌یاند، هێزەكانیان لە سووریا ناكشێننەوە، چونكه هه‌لومه‌رجه‌كه وا ده‌خوازێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بمێننه‌وه ئه‌وه‌ش له‌پێناو ڕیگری كردن له دروستبوونی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌تی له نێوان هێزه‌كانی ئیسرائیل و سووریا له نزیك سنووره‌كان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی نیسانی 2027 جۆناسان هۆفمان گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا "پنتاگۆن" لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی نۆڤۆستی رایگەیاند: هەموو ئەو هەواڵانەی كە باس لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لەناو خاكی سووریا دەكەن، دوورن لە راستییەوە و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویستییه بۆ سه‌قامگیری سووریا و ناوچه‌كه.
جۆناسان هۆفمان راشیگه‌یاندووه: "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سنووره‌كانی خاكی سووریا بەپێی پێویستیی جوڵه‌ی سه‌ربازی ده‌كات و ئۆپه‌راسیۆن ده‌كه‌ن، جگه له‌وه ده‌سه‌ڵاتیی كاتی سووریا خۆشیان له ئێستادا خوازیاری ئه‌وه نین هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سووریا جێبهڵن".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئاشكراشی كردووه : " كاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا و وڵاتانی نا سه‌قامگیر له جیهان له‌ڕووی سیاسی و ململانێكانه‌وه پاراستنی لایه‌نی ته‌ناهییه له هه‌ڕه‌شه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان.
جێی سه‌ره‌نجه، له ئێستادا نزیكەی دوو هەزار سەربازی ئەمەریكی بنكەی سەربازییان له سووریادا هه‌یه، بەتایبەتی لە باكوری رۆژهەڵات،ئه‌وه‌ش بۆ ڕێگری كردن له جوڵه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له ناوچه‌كه و له نزیك سنووره‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.