Erbil 20°C شەممە 19 نیسان 09:36

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عەگید كابایل پاڵەوانی بۆكسێنی جیهان دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی پاڵەوانی بۆكسێنی ناسراوی كورد عەگید كابایل كرد.

سەرۆك بارزانی دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە عەگید كابایل بۆكسێنەری جیهانیی كورد كرد بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی كێشی قورس (WBC) لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعوودی و وێڕای دەربڕینی پشتیوانی خۆی، هیوای سەركەوتنی زیاتر و بەردەوامی بۆ عەگید كابایل خواست.

لەبەرامبەردا عەگید كابایل خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەربڕی و سوپاسی پشتیوانی سەرۆك بارزانی كرد و خەڵات و پشتێنەكەشی وەك ڕێز و پێزانین پێشكەشی سەرۆك بارزانی كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.