ئەمڕۆ پێنجشەممە،بەرێوەبەرایەتی شارەوانی کەرکوک،دەستپێکردنی پلانێکی بۆ چاککردنەوە و پاککردنەوەی دەوروبەری قەڵای مێژوویی کەرکوک وەک بەشێک لە جوانی شارەکە راگەیاند.
ئهمڕۆ پینج شهممه 17ی نیسانی 2025 ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارهوانی كهركووك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگهیاندووه: شارەوانی کەرکوک هەڵمەتێکی گەورەی دەستپێکردووە بۆ پاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی دەوروبەری قەڵای مێژوویی کەرکوک و ئەو ڕێگایانەی دەچنە ئەوێ و باخچە گشتییەکانی دەوروبەری، چونکە نیشانەیەکی مێژوویی گەورەیە بۆ شارەکە کە سەردانیکەرانی بیانی لە هەموو وڵاتانی جیهان سەردانی دەکەن.
ئهحمهد عومهر ئهوهشی خستووهتهروو: هەڵمەتەکە بۆ چەندین ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
راشیگهیاندووه: قهڵای کەرکوک میراتێکی شارستانی و مێژوویی گەورەیە بۆ پارێزگاکە، جەختیشی کردەوە کە پلانێکیان داناوە بۆ بەردەوامی پاکوخاوێنی ئەم شوێنەوارە مێژووییە، چونکە ڕەنگدانەوەی جوانی شارەکەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.