یانەی قادسییەی كوێتی پەیامێكی سوپاسگوزاری ئاراستەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و تەواوی خەڵكی كوردستان و شاری دهۆك دەكات لەبەرامبەر ئەو پێشوازییە گەرمەی لە یاریی كۆتایی جامی كەنداو لێیان كراوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی نیسانی 2025 یانەی قادسیيەی کوێتی له پێگەی فەرمی خۆی له تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) پەیامی شێخ فەهەد کوڕی تەڵال ئال سوباح جێگیری سەرۆکی یانەی قادسیيە بڵاوکردووه‌ته‌وه، تیایدا سوپاسی گەرمی مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، ئارین مەسرور بارزانی و عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك دەکات، بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی کەوا له کاتی یاریی کۆتایی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو لێیان کرا .
جێگیری سەرۆکی یانەی قادسییەی كوێتی له پەیامەکەیدا هەروەها سوپاسی تەواوی خەڵکی شاری دەهۆک دەکات کە بەشێوەیەکی شایستە میواندارییەکەیان بەئەنجام گەیاند .
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی شێخ فەهەد کوڕی تەڵال ئال سوباح ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئیتر ئەمەش تۆپی پێیه باشترین بوارە بۆ لەیەک نزیکردنەوەی گەلان.
شەوی سێشەممەی رابردوو له یاریی كۆتایی جامی یانه‌كانی كه‌نداو، یانه‌ی دهۆك له‌ناو خاك و جه‌ماوه‌ری خۆی توانی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی قادسیه‌ی كوێتی بباته‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار وه‌كو یانه‌یه‌كی كوردستانی و عێراقی ئه‌و جامه به‌رز بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.