Erbil 26°C شەممە 19 نیسان 16:58

لە کەرکووک هاووڵاتییەک بەهۆی پەتای خوێن بەربوون گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

دوو حاڵەتی نوێی پەتای خوێن بەربوون تۆمار کراوە و تووشبوویەکیش گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025، پەیامنێرمان هەڵۆ جەباری گوتی،دوێنێ شەو دوو حاڵەتی نوێی پەتای خوێنبەربوون تۆمار کراون، یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەش باری تەندروستی ناجێگیرە.

سەرچاوەیەک  لە بەرێوبەرایەتی تەندروستی کەرکووک بە هەلۆ جەباری، پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، دوێنێ شەو حاڵەتێکی مردن هەبووە ناوبراو خەڵکیی گوندی عومەری کوری خەتابە سەر بە شارۆچکەی داقووق و پیشەی گۆشت فرۆش بووە، ئەوەی دیکەش خەڵکی گوندی بەشیرە سەر بە شارەدێی تازە خورماتووە و باری تەندروستی ناجێگیرە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.