بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت.
رۆژی پێنجشەممە 17ـی نیسانی 2025 بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە؛ " ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێ، پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبنەوە ٣ تا ٥ پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی 48 کاژمێری داهاتوو.
هەولێر : 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی
دهۆک : 20 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان :25 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.