Erbil 10°C شەممە 19 نیسان 05:06

رووداوێكی سەختی هاتوچۆ سێ برینداری لێ كەوتەوە

کوردستان TV
100%

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە نزیک پارێزگای هەڵەبجە، سێ کەس برینداربوون و برینی یەكێكیان سەختە.

هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاوی كردەوە: رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێگای سەرەکی قلیچ - گوندی عەنەب كەوتۆتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی یەکێك لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە بۆ وەرگرتنی چارسەری پێویست.

لەلایەن تیمی هاتوچۆش لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە بە مەبەستی زانینی هۆکاری كەوتنەوەی ڕووداوەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.