Erbil 10°C شەممە 19 نیسان 05:06

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەعید خەتیب زادە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ کرا و جەخت لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کرایەوە.

گفتوگۆکانی کۆماری ئیسلامی ئيران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.