ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو بەشێوەیەكی بەرچاو روویان لە دابەزین كرد، بەشێوەیەك كە بەهای 100 دۆلار گەیشتە 146 هەزار دینار.
لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو لە شاری هەولێر بەهای 100 دۆلار بۆ كڕین 147 هەزار 150 دینار بووە، بۆ فرۆشتنیش بە 146 هەزار و 750 دینار بووە.
لە بەغدا 100 دۆلار بۆ كڕین 148 هەزار دینار بووە، بۆ فرۆشتنیش 147 هەزار دینار بووە.
دوێنێ سێشەممە تا درەنگانی شەو لە هەولێر بەهای 100 دۆلار بۆ كڕین 147 و 500 دینار بوو، بۆ فرۆشتنیش 147 و 250 دینار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.