Erbil 11°C شەممە 19 نیسان 02:22

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازیی لە موسەننا سامەرایی کرد و لە دیدارێکی نێوانیاندا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییە عێراقییەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکان کرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی نیسانی 2025 بارەگای بارزانی بڵاوی كردەوە؛ "لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە موسەننا ئەلسامەرایی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم کرد".

لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکەی نێوان سەرۆک بارزانی و موسەننا سامەرایی ئاماژە بەوەدراوە؛ "لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییە عێراقییەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکان کرایەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.