ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی نیسانی 2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی موحسین ئەلعەللاق، پارێزگاری بانکیی ناوەندیی عێراق کرد.
لە دیدارێكی نێوانیاندا، گفتوگۆ لەبارەی پێشکەوتنەکانی پرۆسەی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزاریی دارایی و پرۆژەی (هەژماری من) کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاش لە بازاڕدا. لەم ڕووەوە سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا کە حکوومەت، بەردەوام دەبێت لە درێژەدان بە پرۆسەی پارەدانی دیجیتاڵی.
دواتر مهسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان سوپاسی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ پشتیوانیکردنی چاکسازییە داراییەکانی حکوومەتی هەرێم، هەروەها ستایشی پلانەکانی پارێزگاری کرد لە چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکیدا.
سەرۆکی حکوومەت ئامادەییی حکوومەتی هەرێمیشی بۆ هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ ئەو دامەزراوانە دووپات کردەوە کە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی فیدڕاڵیدا کار دەکەن.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.