بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ئاسمان لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت وە ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە.
رۆژی چوارشەممە 16ـی نیسانی 2025 بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە؛ " ئاسمان لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت وە ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوورو باکووری رۆژئاوا .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی 48 کاژمێری داهاتوو.
هەولێر : 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی
دهۆک : 19 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان :27 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.