کامیلی کاکەمین یەکەم بێژە و سەرپەرشتیاری ڕادیۆی کوردی بەغدایە و یەکەم کەس بووە هەوڵیداوە هونەرمەندە بەهرەمەندەکان بە هەموو کوردستان و عێراق ئاشنا بکات.
کامیل ئەمین عەبدولکەریم حاجی عەباس، ناسراو بە کامیلی کاکەمین، لەبنەڕەتدا خەڵکی ( سیوەیلی) ناوچەی شارباژێڕە، لە وەرزی زستانی ساڵی ( 1912) لەگەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە، کامیل لە ساڵی (1933) ڕەوانەی شاری کەرکووک کراوە وەک فەرمانبەر بە ناونیشانی نووسەری داد دەست بەکاردەبێت.
لەساڵی (1934) کامیلی کاکەمین ڕاژەکەی دەگوازرێتەوە بۆ موتەسەڕیفەیەتی ( پارێزگای) سلێمانی، ماوەی چەند ساڵێک کارو ئەرکەکانی فەرمانبەری ڕادەپەڕێنێت، لە نیوەی ساڵی (1939) جارێکی دیکە دەگوازرێتەوە بۆ دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە بەغدا و درێژە بەکاری فەرمانبەرێتی دەدات.
لە نیوەی ساڵی 1939 گواسترایەوە بۆ ڕادیۆ ، دوایی دەرکەوت کە ئەنجوومەنی نوێنەرەکان ( پەرلەمان) بڕیاری دابوو کە ڕادیۆی کوردی بکرێتەوە، ئەویش بە هەوڵی ئەمین زەکی بەگ و تۆفیق وەهبی بەگ.
کامیل یەکەم بێژە و سەرپەرشتیاری ڕادیۆی بەغدا بوو ،دوای زیادکردنی ماوەی پەخشی بەشی ڕادیۆی کوردی بەغدا، لەبەر پێویستی زۆریان بە ماددە و بەرهەمی هونەری بۆ ڕادیۆ تا ئەو ماوەیەی کە بۆیان تەرخانکراوە پڕی بکەنەوە، لە ساڵی (1940) بەدواوە دەرگای ڕادیۆ بۆ کۆمەڵێک هونەرمەندی دەنگخۆش لە تەواوی کوردستانەوە ئاوەڵا دەکرێت و بەرنامە و کاتی تۆمارکردنیان بۆ دیاری دەکرێت کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەرهەمەکانیان پێشکەش بکەن ، هەروەها سوودیان لە دەنگی ئەو هونەرمەندانە وەرگرتووە کە گۆرانییەکانیان لەسەر قەوان تۆمارکراوە ، یەکەم هونەرمەند لە سەرەتای پەخشی ڕادیۆی کوردی بەغدا دەنگ و هونەرەکەی پەخشکراوە( مامۆستا عەلی مەردان بووە )، (دواتر هونەرمەندان حەسەن جزیری مریەم خان ،فەوزیە محەمەد،ئەڵماس محەمەد ، محەمەد عارف جزیری... چەندان هونەرمەندی کەی ئەو سەردەمە بە خزمەتی گەیشتوون.
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ و لە ساڵی 1987 هونەرمەند و بێژەر کامیل ئەمین گیانی بە خاک سپارد و بۆ هەمیشە ماڵئاوای لێکردین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.