Erbil 16°C چوارشەممە 16 نیسان 16:17

ریال مەدرید ریمۆنتادا دەکات

100%

لە یاری لووتکەی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی، یانەی ریال مەدرید میوانداری یانەی ئارسناڵ دەکات لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کاتژمێر 22:00 شەو.

ئەمرۆ چوارشەممە 16ی نیسانی 2025، یانەی ریال مەدرید هەڕەشەی ریمۆنتادا لە تۆپچیەکان دەکات و ئاسناڵیش ئامادەکاری بۆ جەنگەکە کردووە.

یانەی ئاسناڵ بەدرێژای ئەم وەرزە هیچ یاریەک نەدۆڕاوە کاتێک بە 3 گۆڵ لەپێشبووبێت، ئەمشەو تەواوی هێزی خۆی دەخاتە گەر بۆ دوورخستنەوەی پاشای چامپیۆنزلیگ، بردنەوە بەرامبەر ریال لە چامپیۆنزلیگ وەک بردنەوەی جامەکە وایە بۆ زۆرێک لە یانەکان، هەموو یانەکان هەوڵی دوورخستنەوەی ریال لە کێبڕکێکە دەدەن، چونکە تا ریال لە خولەکە مابێت بەربژێری یەکەم بۆ بردنی جامەکە هەر ریالە.

ریال مەدرید بە 7 رۆحەوە دەگەڕێتەوە؟

پێشتر یانەی ریال مەدرید لە چەند بۆ نەیەک بەتایبەت یانەی ئینگلیزی مانچیستەر سیتی توانیویەتی ریمۆنتادا بکات و یاریەکە لە سوودی خۆی بە کۆتا بهێنێت، لە چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید بە پشیلە 7 رۆحەکە ناسراوە هەمیشە لە دوا خولەکەکان ئەنجامەکانی پێچەوانە کردووەتەوە و بەشێوەیەکی دراماتیکی یاریەکانی لە بەرژەوەندی خۆی بە کۆتا هێناوە، ئایا ئەمشەویش هەمان سیناریۆ دوبارەدەکاتەوە؟.

یانەی ریال مەدرید لە یاریگای ئارسناڵ بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێ وەڵام یاریەکەی دۆڕاند، بەڵام لەگەڵ کۆتای هاتنی یاریەکە ڕاستەوخۆ لۆکاس ڤاسکێز یاریزانی یانەی ریال مەدرید هەڕەشەی ریمۆنتادای لە یانەی ئارسناڵکرد، لە ژووری جلگۆڕینی یاریزانن هەموان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەتوانن لە سانتیاگۆ ریمۆنتادا بکەنەوە و ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلای بکەنەوە.

شیکەرەوە وەرزشیەکان بوونەتە دووبەرە ، هەندێکیان دەڵێن ریال مەدرید ریمۆنتادا دەکات و بەشەکەی دیکە دەڵێن ریال مەدرید لە خراپترین بار و دۆخیدایەو توانای ریمۆنتاداکردنەوەی نیە، وێنەی رێژە بردنەوەی ریال مەدرید بەرامبەر بە مانچیستەر سیتی لەناو هاندەران بڵاوبووەتەوە و هاندەرانی مێرێنگێ زوو زوو بۆ یاریزانان و هاندەرانی ئارسیناڵی دەنێرن، وێنەکە هی ئەو کاتەیە کە رێژەی بردنەوەی ریال مەدرید بەرامبەر بە مانچیستەر سیتی لە 1٪ دابوو بەڵام یاریەکەی بردەوە، رێژەی بردنەوەی ئەمجارەی یانەی ریال مەدرید لە 20٪ بۆ داندراوە و هاندەران دەڵێن زۆرە بۆ بردنەوە لە ئینگلیزەکان.

ئەمشەو هەموو جیهان چاوی لەو یاریە دەبێت، ریال بە 7 رۆحەوە دەگەڕێتەوە، یان ئارساڵ بە تۆپەکانی قەڵای سپی دەڕوخێنێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.