Erbil 5°C چوارشەممە 16 نیسان 05:25

سەرۆك بارزانی: پیرۆزباهیەکا گەرم ل یانا وەرزشیا دهۆکێ دکەم

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی یانەی دهۆك دەكات بەبۆنەی بەدەستهێنانی پاڵەوانیەتی جامی كەنداو.

سەرۆك بارزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامە پیرۆزباییەكەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "پیرۆزباهیەکا گەرم ل یانا وەرزشیا دهۆکێ دکەم بۆ ڤێ سەرکەڤتنا مێژووی بۆ ب دەستڤەئینا قەهرەمانیا جاما کەنداڤێ".

سەرۆك بارزانی هەروەها رایگەیاند "هەروەسا پیرۆزباهیێ لە خەڵکێ دهۆکێ و هەمی خەلکێ کوردستانێ دکەم".

سەرۆك بارزانی راشیگەیاند "ئەڤ سەرکەفتنە سەرکەفتنا هەمی کوردستانێ یە. دەستێ هەمی لایەکی خۆش و هەر سەرکەفتی بن".

یانەی دهۆك ئەمشەو سێشەممە لە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی كەنداو لەنێو یاریگەی دهۆك، بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی قادسییەی كوێتی بردەوە و بۆ یەكەمجار لە مێژووی كوردستان و عێراق بووە پاڵەوان و جامەكەی بەرزكردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.