Erbil 5°C چوارشەممە 16 نیسان 05:21

سەرۆکی حکوومەت پيشوازی لە پەیکەرسازی ناسراوی کورد شوان کەمال دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشە‌ممه‌ مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە‌ پەیکەرسازی ناسراوی کورد شوان کەمال کرد.

سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی کار و پەیکەر و بەرهەمە هونەرییەکانی ئەو هونەرمەندەی کرد کە لە زۆر شاری هەرێمی کوردستان و شارەکانی وڵاتانی ئەوروپا، بە تایبەتی ئەڵمانیا و سوید دانراون.

هونەرمەند شوان کەمال سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەت لە بزاڤی ڕۆشنبیری و هونەری دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.