Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 21:48

سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە پاڵەوانی كورد و جیهان لە یاریی بۆكسێن دەكات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشە‌ممه‌ مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە‌ پاڵەوانی بۆکسێنی ناسراوی جیهانی کورد عەگید کابایل کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لەو بۆکسێنەرە جیهانیەی کورد کرد کە لەم دواییانەدا پاڵەوانیەتی جیهانیی بۆکسێنی بۆ کێشی قورسی ناسراو بە (WBC) لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعوودی بردەوە.

سەرۆکی حکوومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی بۆ دەربڕی .

پاڵەوانی جیهان عەگید کابایل خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشان دا و سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی کرد و پشتێنەکەشی وەکو ڕێز و پێزانینێک پێشکەش کرد .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.