Erbil 31°C دووشەممە 28 نیسان 04:59

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شانددێکی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبوویەوە و جەختیان لە دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان کردەوە.

 

رۆژی سێشەممە 15ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتيی ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد.


حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵیت؛ "له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا".

 

زیاتر روونکراوەتەوە؛ "هەردوولا جەختیان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق كرد". هەروەها؛ هاوڕا بوون لەسەر پێویستيی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە نابێت پرۆسەکە چیتر دوا بکەوێت، چونکە زیانێکی زۆری بە داهات و بودجەی گشتیی فیدراڵی گەیاندووە.

 

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە گرنگیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی و دەستووریی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.