Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 23:21

د. سەباح سوبحی: دەنگە ناڕازییەکانمان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق بڕیوە

کوردستان TV
100%

دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چووەتە بەرنامەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت؛ "سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق هاوئاهەنگیمان هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو پرۆژەیاسایە".

رۆژی دووشەممە 14ـی نیسانی 2025، د. سەباح سوبحی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە دیجیتاڵمیدیای کوردستان تیڤی راگەیاند؛ "دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە بەرنامەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمانە و تاوەکو ئێستا هیچ گرفتێک نەهاتووەتە پێش تاوەکو بڵێین لە بەرنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ هاتبێتە دەرەوە".

د. سەباح سوبحی کە ئەندامی فراکسیۆنی پارتییە لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی دواخستنی چەند جاری ئەو پرۆژەیاسایە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە گوتی؛ "چەند جارێک لەبەرامبەر ئەم پرسە داوای ئەوە کراوە ناوچەکانی وەک زوبێر و تەلەعفەر بکرێنە پارێزگا، بەڵام وەڵامی ئێمە روونە.

زیاتر روونیدەکاتەوە؛ "هەر ناوچەیەک هاوشێوەی هەڵەبجە تووشی کیمیاباران و زوڵم بووەتەوە، ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی و سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان، ئامادەین دەنگیان پێبدەین"

د. سەباح سوبحی لەبارەی ئامادەکاریی و هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەن و فراکسیۆنە عێراقییەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە رایگەیاند؛ 'ئێمە لەگەڵ هەموو لایەن و فراکسۆنەکانی دیکەی پەرلەمان گفتوگۆمان کردووە، توانیومانە دەنگی نارەزای ببڕین" و گوتیشی؛ "پێمان وایە ئەوەی داوای دەکەین مافە و پێویستە جێبەجێ بکرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.