مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی ئیتالیا کرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ دووپاتکردەوە.
رۆژی دووشەممە 14ـی نیسانی 2025 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا له ههرێمى كوردستان کرد.
سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە؛ "سەرۆکی حکوومەت پيرۆزباييى دهستبهكاربوونى لە کۆنسوڵی نوێی ئیتالیا کرد و هيواى سهركهوتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتیوانيی حکوومەتی ههرێمى كوردستانى بۆ دهربڕى".
بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ "كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات كردهوە".
هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.