سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یادی تاوانی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ "ئەو تاوانە دڕندانەیە ڕووخساری ناشیرین و ڕەگەزپەرستانەی ڕژێمی لە دژی گەلەکەمان و هێزە نیشتیمانییەکان ئاشکرا کرد".
رۆژی دووشەممە 14ـی نیسانی 2025، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە 37ـەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ "عێراقییەکان بە ئازارەوە تاوانی ڕژێمی لە ناوچوو لە (شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال) و ئەو کۆمەڵکوژییە دڕندانەیەی کە 37 ساڵ لەمەوبەر دژ بە ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان ئەنجامدرا بەبیر دێننەوە".
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت؛ "ئەو تاوانە دڕندانەیە ڕووخساری ناشیرین و ڕەگەزپەرستیانەی ڕژێمی لە دژی گەلەکەمان و هێزە نیشتیمانییەکان ئاشکرا کرد".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە؛ "ئەمڕۆ برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە بەسەر هەموو پاڵنەرەکانی ڕق و کینەدا سەردەکەون، کە بەعسی سەدامی هەوڵی چاندنی دەدا لە نێو چین و توێژە جیاوازەکانی گەلەکەمان بە پێکهاتە هەمەچەشنەکەیەوە، ستەمکاری لە تاریکی مێژوودا کۆتایی پێهات و عێراقییەکان پێکەوە بەردەوام بوون لە پرۆسەی بنیاتنان و گەشەپێدان و بەرزڕاگرتنی پێگەی عێراقێکی یەکگرتوو و ئارام و سەقامگیر".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.