Erbil 5°C چوارشەممە 16 نیسان 05:15

زێلێنسکی بۆ ترەمپ: پێش ئەوەی بڕیاری ڕاگرتنی شەڕ بدەیت وەرە ئۆکراینا ببینە

کوردستان TV
100%

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا، لە چاوپێکەوتنێکدا لە تۆڕی CBS، بانگهێشتی ترەمپی کرد بۆ وڵاتەکەی تا لە نزیکەوە ئەو وێرانکاریانە ببینێت کەبەسەر وڵاتەکەیدا هاتووە و دەڵێت؛ ''ببینە رووسیا چی بەسەر وڵاتەکە هێناوە''.

ئەمرۆ دووشەممە 14ی نیسانی 2025، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیامێکی بۆ ترەمپ گوتی:'' دەمانەوێت بێت و ببینیت چی دەگوزەرێت، پێتوایە تێدەگەی چی گوزەراوە؟، رێز لە بڕیارەکەت دەگرم بەڵام پێش ئەوەی هیچ بڕیارێک بدەیت و پێش ئەوەی کۆبوونەوە لەگەڵ هیچ لایەنێک بکەی تکایە وەرە سەرداێکی شارەکان بکە، وەرە خەڵکەکەی ببینە، سەربازەکانمان سەیربکە، نەخۆشخانەکان،کڵێساکان،منداڵەکان، ئەوانە ببینە ئینجە وەرە گفتوگۆ دەکەین لەسەر کۆتایهێنان بە جەنگ''.

زێلینیسکی گوتیشی، سەرۆکی ئەمریکا باش دەزانێت سەرۆکی رووسیا چی کردووە ، ناکرێت متمانە بە پۆتین بکرێت، چەند جارێک ئەمەم بە سەرۆکی ئەمریکا گوتووە، پۆتین ئاشتی ناوێت، جەنگ ڕاناگرێت، هەرگیز نایەڵێت سەربەخۆ بین.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.