نرخی نەوت دابەزینی بە خۆییەوە بینییەوە، دوای ئەوەی نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەشتە 74 دۆلار، جارێکی دیکە نرخی نەوت بە کەمتر لە65 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی نیسانی 2025، نرخی نەوت دابەزینێکی زۆری بە خۆییەوە بینی، بەراورد بە ماوەی ڕابردوو هەر بەرمیلێک نەوت بڕی 10 دۆلار لە نرخەکەی کەمبووەتەوە.
نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕە جیهانییەکان بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 64.82 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساس بە بڕی 61.60 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.