كۆشكی ئیلیزێ، ناوەڕۆكی كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی سبەی دووشەممە لەنێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی فڕەنسا بڵاوكردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بانگهێشتێكی فەرمی ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆكی فڕەنسا، گەیشتە پاریسی پایتەختی ئەو وڵاتە.
بڕیارە نیوەڕۆی سبەی دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆكی فڕەنسا لە كۆشكی سەرۆكایەتی فڕەنسا (ئیلیزێ) كۆببەنەوە.
كۆشكی ئیلیزێ لەبارەی كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكە رایگەیاند "ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆك كۆماری فڕەنسا لە كۆشكی ئیلیزێ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە".
سەبارەت بە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە، هەروەها رایگەیاند "هەردوو سەرۆك باس لە دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا، سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خەباتی هاوبەش دژی تیرۆریزم دەكەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.