ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولیر له چه‌ند هه‌ڵمه‌تیكی جیاوازدا ده‌ستگیركردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه تاوانی جیاوازیان كردووه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە چەند هەڵمەتێکی جیاوازدا چەند تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جیاواز دەستگیر کردووه، وەک تەقەکردن، هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، هەڕەشەکردن، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەندین تاوانی دیکە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، تۆمەتباری یەکەم بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران دەستگیر کراوه.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەردەوامە لە هەڵمەتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و نایاسایی.
دووپاتیش له‌وه كراوه‌ته‌وه، هەر کەسێک یاساشکێنی بکات و تاوان ئەنجام بدات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێ و بەپێی یاسای سزادان دەستگیر دەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.