ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ی نیسانی 2025 ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سووریا بۆ جاری دووه‌م له ماوه‌ی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتیی سه‌رۆكایه‌تی سووریای تازه به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی و له‌گه‌ڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات كۆبووه‌وه.
ئاژانسی (سانا)ی نزیك له حكوومه‌تی سووریا بڵاویكردووه‌ته‌وه: سەردانەكە لەكاتێكدایە كە دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا لەهەوڵی ئەوەدان هاوبەشەكانیان لەناوچەی كەنداو دڵنیا بكەنەوە لەوەی دەیانەوێت سیستەمێكی سیاسی گشتگیر لە وڵاتەكەیاندا دروست بكەن و رای گشتی شه‌قامی عه‌ره‌بیش له بۆچوونه‌كانیان نزیك بكه‌نه‌وه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری زیاتر.
ئه‌گه‌رچی وڵاتی ئیماراتی عەرەبی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی كردوەتەوە، به‌ڵام به فه‌رمی پاڵپشتیی خۆی بۆ حكوومه‌تی داهاتووی سووریا دووپات كردووه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه، له‌پێناو سه‌روه‌ری یاسا و سه‌قامگیری وڵاته‌كه هاوكار و پشتیوان ده‌بن.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی سووریا، ئیسرائیل لەدوای كەوتنی رژێمی ئەسەدەوە بە چڕی بۆردومانی سووریای كردووه و له سنووره‌كان نزیكبووه‌ته‌وه و به به‌رده‌وامی كۆگاكانی چەكی كردووه‌ته ئامانج، جگه له‌وه لە پارێزگای (قونەیترە) وە بەشێوەی زەمینی داخڵی سوریا بووە له سنووره‌كاندا .
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێزەكانی سەربە ئەحمەد شەرع هێشتا هیچ روبەڕووبونەوە و كاردانه‌وه‌یه‌كیان لەگەڵ هێزەكانی ئیسرائیل‌دا نەبووە له‌ناو خاكی سووریادا و ئه‌حمه‌د شەرع به به‌رده‌وامی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ئەم قۆناغە بۆ بنیادنانەوەی سوریایە و دەیانەوێت خۆیان لە هەر جەنگێكی تر بپارێزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.