ەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد کە لە ئەندامانی کۆنگرێس ئادەم سمیس، مایکل باومگارتنەر، سارا جاکۆبس، وێسلی بێڵ، جۆرج وایتسایدز و شاندی یاوەریان پێکهاتبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کرا.
شاندی کۆنگرێس کورتەیەکیان لهبارەی ئامانجی سەردانەکەیان خستەڕوو و ئاماژەیان بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە کرد و پشتیوانيی ئەمەریکایان بۆ هەرێم دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری و پشتگیریی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەربڕی، هەروەها تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم لە بوارەکانی وزە و کارەبا و سیستەمی بانکی.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا کردەوە.
پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەروەها گۆڕانکارییەکانی سووریا و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.