سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ یەكشەممە پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی هەردوو كەسایەتی سیاسی عێراقی، نووری مالیكی و د. هومام حەموودی كرد بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەیان بە سەرۆكی حزبەكانیان.
ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی نیسانی 2025، سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی نامەیەكدا پیرۆزبایی لە نووری مالیكی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەك سكرتێری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی لە كۆنگرەی نۆزدەهەمی حزبی دەعوەی ئیسلامیدا.
هەر ئەمڕۆ یەكشەممە لەڕێی نامەیەكی ترەوە، سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە د. هومام حەموودی كرد بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لە خولی چواردەهەمی حزبەكەیاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.