بەرگری شارستانی سلێمانی هۆشداری توند دەداتە هاوڵاتیان و ڕایدەگەیەنێت: هەركەسێك لە چەم و رووبار، گۆم و بەستەرە ئاوییە وەستاوەكان و هەر شوێنێك كە بە رەسمی بۆ مەلەكردن دیاری نەكراوە مەلە بكات، رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەكەنەوە.
ئهمڕۆ یهكشهممه 13ی نیسانی 2025 دیار ئیبراهیم محێدین بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بڵاویكردەوە: بەهۆی ئەو رووداوە ناخۆش و جەرگبڕانەی لە رابردوودا رویانداوە و چەندین رۆڵەی ئەم نیشتمانەیان لێ سەندووینەتەوە، بە توندترین شێوە هۆشداری دەدەینە هاووڵاتیان، لەسەر مەلەكردن له رووبار و دهریاچه ئاوییهكان.
ووتیشی: مەلەكردن لەم جۆرە ئاوانەدا جیهانێكی جیاوازە بەراورد بە مەلەوانگە و شوێنە ستانداردەكان كه قووڵاییان سنوورداره.
ئهو شوێنانهی كه مهلهوانی تیایدا قهدهغهیه
چەم و رووبارەكان: بەتایبەت ئەو ئاوانەی كە لێڵن، بنەكەیان نادیارە، یان خاوەنی شەپۆلی بەهێز و گەردەلوولی ژێر ئاون.
گۆم و بەستەرە ئاوییە وەستاوەكان: كە زۆرجار قوڵاییەكەیان نادیارە و زەلكاوی بنەوەیان دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان
هەر شوێنێكی ئاویی دیكە كە بە رەسمی بۆ مەلەكردن دیاری نەكراوە و پێشینەی رووداوی خنكانی تێدا تۆمار كراوە.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر خۆت بە مەلەوانێكی لێهاتووش بزانیت، سروشتی ئەم ئاوانە (قوڵایی نەزانراو، شەپۆلی لەناكاو، ساردیی ئاو، بوونی قەڵبەزە و بەردی ژێر ئاو، لێڵی و نادیاریی بنەكەی) هۆكاری كوشندەن و زۆرجار لە دەرەوەی كۆنتڕۆڵی بەتواناترین كەسیشدان.
دیار ئیبراهیم محێدین ئاماژەی بەوەشكرد: مەلەوانگەی ستاندارد، ژینگەیەكی كۆنتڕۆڵكراوە و چاودێری راهێنەری لێهاتووی لەسەرە، كە لەكاتی هەر حاڵەتێكی نەخوازراودا فریادڕەسی یەكەم دەبن ، بینینی ئەو دیمەنە تراژیدیانەی كە خێزانەكان بە دڵێكی شكاو و چاوی پڕ لە گریانەوە چاوەڕێی دۆزینەوەی جەستەی ئازیزانیان دەكەن، هانیداین كە چیتر رێگە بە دووبارەبوونەوەی ئەم كارەساتانە نەدەین .
لەڕاگەیەندراوەكەی بهرگری شارستانی سلێمانیدا ئهوهش هاتووە: مەلەكردن لە سەرجەم چەم، رووبار، گۆم و ئەو شوێنە ئاوییە مەترسیدارانەی كە ئاماژەمان پێكردن، بە توندی قەدەغەیە و تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان، چاودێری وردی ئەم ناوچانە دەكەن و هەر كەسێك سەرپێچی بكات، رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.