Erbil 11°C سێشەممە 15 نیسان 06:55

بەرەبەیانی ئەمڕۆ باندێكی دزیكردن لە خەلیفان دەستگیركران

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە باندێكی دزی 3 كەسی لە شارۆچەكی خەلیفان دەستگیركران و رەوانەی دادگا كران.

ئاسایشی سۆران بڵاوی كردەوە "لەسەر چەند سکالایەکی هاووڵاتییان، دوای بەدواداچوون وچاودێریکردن و دەستنیشانکردنی شوێنەکانیان و دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنیان لەلایەن دادوەری لێکۆلینەوەی خلیفان، بەشی خەلیفان ـ بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران توانیان باندێکی دزیکردن کە لە (٣) کەس پێکهاتوون دەستگیربكەن".

بڵاویشی كردەوە "باندەكە كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە دەستگیركراون و ناوەكانیان بریتین لە (ه، ن، ع) و (ن، ف،ح) و (ا،ع، ع)، هەرسێ تۆمەتبارەكە دانیشتووی شارۆچكەی خلیفانن".

هەروەها بڵاوی كردەوە "دوای لێکۆلینەوە و کردنەوەی پەڕاو بۆیان، هەرسێ تۆمەتبارەكە ڕەوانەی دادگای خەلیفان کراون بە مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.