ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.4.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە د. دێرک یانکۆسکى، سەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەرانى سەنتەری تەکنەلۆجیاو و راهێنانی ئەوروپی و شاندی یاوهری كرد .
لە دیدارەکەدا، کە ناز جەلال بەڕێوەبەرى (ئی جی سی سی ) ئامادەى بوو، پارێزگاری هەولێر، وێڕاى بەخێرهینان، هیواى خواست ئەوکاتەى لە هەولێرى پایتەخت دەمێنەوە بە ئاسوودەیی بەسەرى ببەن، پاشان تیشکى خستە سەر گرنگى کارى رێکخراوەیى لە کوردستان و ڕۆڵ و کاریگەرى رێکخراوەکانى لە پرسە جیاوازەکان و کارى مەدەنى بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو چالاکیانەى کە سهنتهری تهكنهلۆژیاو راهێنانی ئهورووپی لە کوردستان ئەنجامى دەدات جێگەى دەستخۆشى و پێزانینە .
لە بەشێکیترى ترى دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى ئەوەى جەختى لە هەموو هەماهەنگییەک و هاریکارى و پشتیوانییەک بۆ سەرخستنى کارەکانیان کردەوە، بە گرنگییەوە باسى لەو چالاکی و خولانە کرد، کە ڕێکخراوى ناوبراو بە هەماهەنگى پارێزگاى هەولێر لەسەر ئاستى جیاجیا ئەنجامیان دەدات، ئومێدى خواست لەگەڵ هاتنى بەڕیزیان بۆ هەولێر پەیوەندیی و هەماهەنگییەکانى نێوان پارێزگاى هەولێر و سهنتهری تهكنهلۆژیاو راهێنانی ئهورووپی لە پێناو بە هێزكردن و باشترکردنى تواناکانى ئەندازیاران و فەرمانبەرانى حکوومى و بەشداریكردنیان لە ئاوەدانكردنەوەی کوردستان زیاتر بێت .
لەلایەن خۆیەوە، د.دێرک یانکۆسکى، بەناوى خۆى و شاندى یاوەرى زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ پشتیوانى و هاوکارى بەردەوامى ڕێکخراوەکەیان و ئەو پێشوازییەى کە لێیانکرا و جەختى لە بەردەوامى کارەکانیان و بەرە و پێشبردنى زیاترى هەماهەنگى و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارێزگاى هەولێر کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.