ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ی نیسانی 2025 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆچی دوایی د.ئیحسان جه‌میل پزیشكی دێرینی شاری هه‌ولێر پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..
بە خەم و پەژارەی زۆرەوە بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (د. احسان جمیل) پزیشکی پسپۆڕی پێشەنگ و دێرینی شاری هەولێر دەکەین کە بەداخەوە بەهۆی نەخۆشی ئه‌مڕۆ کۆچی دوایی کرد.
خوالێخۆشبوو پزیشکێکی دڵسۆز و خۆشەویستی هاوڵاتیان و قوتابیانی زانکۆ بوو، خزمەتی زۆری مرۆڤدۆستی و بواری خزمەتگوزاری تەندروستی کردووە له ڕابردووی ته‌مه‌نیدا، وەکو پزیشکی پسۆڕی تەندروستی گشتی و هەناو، ڕۆڵی گرنگ و بەردەوامی هەبوو لە چارەسەرکردنی نەخۆشان و فێرکردنی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان .
داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی ببەخشێت .
انا لله وانا الیه را‌جعون
د. سامان حسین بەرزنجی
وەزیری تەندروستی/ حکوومەتی هەرێمی کوردستان
12ی نیسانی 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.