ئه‌مرۆ شه‌ممه 12ی نیسانی 2025 نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه كه بڕیار وایه ڕۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه و به‌پێی خشته‌ی كارنامه‌كه‌ش بریار وایه ده‌نگ به پرۆژه یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بدرێت .
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی داهاتووی رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه 14-4-2025ی بڵاوكرده‌وه كه یەکەم بڕگەی کۆبوونەوەکە دەنگدان دەبێت لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە .
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ، هاوكات ئەم پرۆژەیاسایە لەلایەن چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان و لیژنه‌ی یاسایی پەرلەمانی عێراقه‌وه ئامادە کراوە.
جێی باسە، رۆژانی 25 و 26ـی ئازاری رابردوو پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی خستە نێو کارنامەی دانیشتنەکانی، بەڵام بەهۆی تەواونەکردنی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە، دانیشتنەکان دواخران، ئەوەش ناڕەزایی فراکسیۆنە کوردییەکانی لە نێو پەرلەمان لێکەوتەوە .
بڕیار وایه رۆژی دووشه‌ممه به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و به رێككه‌وتنی سیاسی پرۆژه یاساكه‌ی تایبه‌ت به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه تێپه‌ڕێنرێ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.